ناس کورد-
وەزیری کارەباى هەرێم بە مەبەستی جێبەجێکردنی لێخۆشبوونی %15 کرێی کارەبای هاوبەشانی کارەبا فەرمانێکی کارگێڕیی دەرکرد، بەوەش فەرمانگەکانی تایبەتمەندی کارەبا دەتوانن بە داشکاندنی لە %15ی کرێی کارەبا لە هاوبەشان وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەبا، ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دەتوانن لە ماوەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ بۆ دانەوەی قەرزەکانیان سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن.