گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوانێک لەبەرەبەیاندا لەهەولێر..ئەحمەد بەدەستى برازاکەى کوژرا

2021.11.01 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
تاوانێک لەبەرەبەیاندا لەهەولێر..ئەحمەد بەدەستى برازاکەى کوژرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ کەسێک لەلایەن برازایەکییەوە بەچەقۆ کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کاتژمێر (٢) لە گەڕەکی هەڤاڵان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەست بەلێکۆڵینەوە کرا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (احمد نافع خالد)، تەمەن (٣٥) ساڵ، بەڕەگەز عەرەب، لەلایەن برازاکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە و گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.