گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئێران هۆشداری دەداتە هەرێم: ئەو بارودۆخە جێگەی قبوڵ نییە 

2021.10.31 - 23:03
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هۆشداری دەداتە هەرێم: ئەو بارودۆخە جێگەی قبوڵ نییە 

ناس کورد-

 

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، وەستانى جموجۆڵى بازرگانى لەمەرزى پەروێزخان بەهۆى ئەو بارودۆخەی لە چەند رۆژی پێشوو رویداوە جێگەی قبوڵ نییە و دەبێت بەزویی مەرزەکە بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، سەرکونسوڵی ئێران ئەمڕۆ لە بینای ئیدارەی گەرمیان لە کەلار لەگەڵ جەلال نوری سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان کۆبوویەوە و وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگی مەرزی پەروێزخان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو بارودۆخەی لە چەند رۆژی پێشوو رویداوە جێگەی قبوڵ نییە و داوای کرد هەرچی زووترە کێشەکان چارەسەر بکرێن و مەرزەکە بکرێتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرکونسوڵی ئێران دواتر سەردانی هەردوو دیوی عێراق و ئێرانی پەروێزخانی کرد و لەگەڵ بەرپرسان و بەڕێوبەرانی مەرزەکە کۆبوویەوە و لەپاشان  پرۆژەکانی تایبەت بە پەرەپێدانی مەرزەکە لە دیوی ئێران و هەروەها کۆتا بارودۆخی مەرز و رێکارەکان بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەسەرکردەوە.

 

لای خۆیانەوە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەم دیدارانەدا باسیان لە کارەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەکانی چەند رۆژی پێشوو کرد و بەڵێنیان دا لە چەند رۆژی داهاتوودا هەنگاوی کاریگەر بۆ کردنەوەی مەرزەکە و هاتنەناوەوەی بارهەڵگرە عێراقیەکان بۆ بازارچەی مەرزی ئێران بەمەبەستی بارکردنی کاڵاکان و دەستپێکردنەوەی هەرناردەکردن بنێن، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.

 

جموجۆڵى بازرگانى لەمەرزى پەروێزخان ماوەى هەفتەیەکە راگیراوە، ئەوەش بەهۆى مانگرتنى شۆفێرى بارهەڵگرەکانەوە.

 

عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "شۆفێرانى ١٧٠٠ بارھەڵگر لە پەروێزخان هەفتەیەکە مانیان گرتووە".  

  

وتیشى هۆکارى مانگرتنەکە ئەوەیە ھەر ڕۆژێک کۆمپانیایەکی حیزبی دێت و لەژێر ناوێک بە "نایاسایی" پارە لەخەڵک وەردەگرێت.