ناس کورد-
موقتەدا سەدر رایگەیاند، حکومەت دەبێت لە دووبەرە پێکبێت، دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و ئەوان ئامادەن بۆ ئەوەى لەهەر بەرەیەکیان بن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەدر ئەمڕۆ یەکشەممە لەپەیامێکدا کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە نوسیویەتى "پێموایە حکومەت دەبێت لە دووبەرە پێکبێت دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، ئێمە لاریمان نییە لەهەر بەرەکیان بین بۆ خزمەتى نیشتیمان".
رونیشیکردووەتەوە "بەرەى دەسەڵات ئەرکى چاکسازیییە، بەرەى ئۆپۆزسیۆنیش راوێژ و رێنمایی پێشکەش دەکات کە ملکەچ پێکەرن بۆ ئێمە، لەسەر بنەماى دیموکراسیەت ئامادەین لەهەر بەرەیەکیان بین".