ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ھەفتەیەکە جوڵەی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان ڕاگیراوە، بەهۆى سەندنى پارە بە نایاسایی لە بارهەڵگرەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلى حەمەساڵح ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا راگەیاند "شۆفێرانى ١٧٠٠ بارھەڵگر لە پەروێزخان هەفتەیەکە مانیان گرتووە".
وتیشى هۆکارى مانگرتنەکە ئەوەیە ھەر ڕۆژێک کۆمپانیایەکی حیزبی دێت و لەژێر ناوێک بە "نایاسایی" پارە لەخەڵک وەردەگرێت.