گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر بڕیار درا

2021.10.31 - 19:01
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر بڕیار درا

ناس کورد-

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانلێکەوتووانی شاری زێڕین و گوندی کۆریی بەسەرکردەوە و ڕایگەیاند، حکومەت هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021، مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان، سەردانی شاری زێڕین و گوندی کۆری لە دەوروبەری شاری هەولێر کرد و زیانلێکەوتووانی لافاوی دوێنێی لە هەردوو شوێنەکە و ڕێوشوێنی بە هاناوەچوونی زیانلێکەوتووان لە لایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت بۆ بەهاناوەچوونی خێرای زیانلێکەوتووان، ئاماژەی بەوەشدا، "حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هاوکاریی و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە لێقەوماوانی ئەو لافاوە دەکات و بە پێی توانا قەرەبوویان دەکاتەوە."

 

ئەوەش هاتووە، سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە، "بەرپرسانی حکومەت پێویستە هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بن و ئەوەی لە تواناشماندا بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک درێغی ناکەین."