گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەهەولێر و کەرکوک کۆتایی هات

2021.10.31 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەهەولێر و کەرکوک کۆتایی هات

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان کۆتایی هاتنى پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانى لە وێستگە تانەلێدراوەکانى شەش پارێزگا راگەیاند، لەناویاندا هەردوو پارێزگاى هەولێر و کەرکوک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بەیاننامەیەکى کۆمسیۆن (31ی تشرینی یەکەمی 2021) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەپێنجەم رۆژى یەکلاییکردنەوەى تانەکان، پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەستى وێستگە تانەلێدراوەکانى هەولێر و کەرکوک و کەربەلا و موسەننا و قادسیە و ئەنبار کۆتایی هاتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەنجامى ئەو پڕۆسەیە رەوانەى ئەنجومەنى کۆمسیاران دەکرێت.

 

  پێشتر عیماد جەمیل موحسین، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (31ی تشرینی یەکەمی 2021) وتووە، "لەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردن هیچ گومانێک دورست نەبووە، هیچ لایەنێکیش هیچ جۆرە پێشێلکارییەکی تۆمار نەکردووە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، لایەنە دۆڕاوەکان کەوتنە دروستکردنی گومان لە دەرئەنجامەکان."  

  

وتیشی، "کۆمسیۆن دووبارە ژماردنەوەى بۆ 25%ی وێستگەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق کردووە کە 14 هەزار و 621 وێستگەن، هیچ گۆڕانکارییەک یاخود ساختەکارییەک بەدی نەکرا."  

  

باسی لەوەشکرد، "کێشەی وەستانی ئامێری دەنگدن لە سێ هەزار و 681 وێستگە هەبووە، بەڵام دوای داغڵکردنی پاسۆرد، سەرجەم ئامێرەکان کەوتوونەتەکار و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نەبووە."