گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دابەشکردنی مووچە وەستا

بارانبارین دابەشکردنی مووچە دوادەخات

2021.10.31 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
بارانبارین دابەشکردنی مووچە دوادەخات

ناس کورد- 

دوای ئەوەی بەهۆی باران و لافاو ئەمڕۆ یەکشەممە لە پارێزگای هەولێر کرایە پشووی فەرمی، هەربۆیە نەتوانرا مووچە دابەش بکرێت و دابەشکردنی مووچە وەستا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی تشرینی یەکەمی 2021، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و ب. گشتیی ڕەگەزنامە دابەشبکرێت. 

 

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی یەکی سلێمانی بە "ناس کورد"ی وت، "بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ لە هەولێر کراوەتە پشووی فەرمی و بڕیاری خەرجکردنی پارەش لە هەولێرەوە دەردەچێت، بۆیە ئەمڕۆ نەتوانرا مووچە دابەش بکرێت." 

 

وتیشی، "سبەینێ دووشەممە بەگوێرەی خشتەی ئەمڕۆ مووچە دابەش دەکرێت و مووچەی هیچ شوێنێکی دیکە دابەش ناکرێت، بەوەش مووچەی هەر وەزارەتێک ڕۆژێک دوادەکەوێت."