گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و زانیاریی

ئاسایشی سلێمانی کاسبکارێکی دەستگیرکرد پارەی ساختەی لە دەرەوە هێناوە

2021.10.31 - 11:19
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی کاسبکارێکی ئاشکرا کرد کە پارەی ساختەی لە دەرەوەی هەرێم هێناوە بۆئەوەى لە بازاڕەکانی هەرێمی ساغی بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسایشی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (31ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی (281) لە یاسای سزادانی عێراقی، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە هەموو کارێکی ساختەکاری و نەهێشتنی بڵاوبونەوەی هەرجۆرە دراوێکی ساختە، "هێزەکانمان توانیان لە ڕۆژی 23ی تشرینی یەکەم کەسێک دەستگیر بکەن بەناوی ( أ . ع . م )، لەدایکبوی ساڵی 1989، پیشەی کاسبە و دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری ( لاندکروز- پیکاب ) کە بڕی 180 ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری 50 هەزار و 25 هەزاری لە دەرەوەی هەرێم هێنابوی بەمەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی شاری سلێمانیدا".

 

دەشڵێت، "تۆمەتبار ڕوبەڕوی یاسا کرایەوە."