گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆمسیۆن: ژماردنەوە بۆ 25%ی وێستگەکان کرا و هیچ گۆڕانکارییەکیش بەدی نەکرا

2021.10.31 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: ژماردنەوە بۆ 25%ی وێستگەکان کرا و هیچ گۆڕانکارییەکیش بەدی نەکرا

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا و دوای دووبارە ژماردنەوەى زیاتر لە 14 هەزار وێستگەی دەنگدان کە دەکاتە 25%ی کۆی وێستگەکانی دەنگدان لە عێراق، هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجام یاخود ساختەکارییەک بەدی نەکراوە؟  

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عیماد جەمیل موحسین، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (31ی تشرینی یەکەمی 2021) وتووە، "لەدوای تەواوبوونی هەڵبژاردن هیچ گومانێک دورست نەبووە، هیچ لایەنێکیش هیچ جۆرە پێشێلکارییەکی تۆمار نەکردووە، بەڵام دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، لایەنە دۆڕاوەکان کەوتنە دروستکردنی گومان لە دەرئەنجامەکان."

 

وتیشی، "کۆمسیۆن دووبارە ژماردنەوەى بۆ 25%ی وێستگەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق کردووە کە 14 هەزار و 621 وێستگەن، هیچ گۆڕانکارییەک یاخود ساختەکارییەک بەدی نەکرا."

 

باسی لەوەشکرد، "کێشەی وەستانی ئامێری دەنگدن لە سێ هەزار و 681 وێستگە هەبووە، بەڵام دوای داغڵکردنی پاسۆرد، سەرجەم ئامێرەکان کەوتوونەتەکار و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نەبووە."