گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

فەتوایەک لەبارەى دروستی دەستنوێژ بە بۆیەی نینۆکەوە

2021.10.31 - 08:24
App store icon Play store icon Play store icon
فەتوایەک لەبارەى دروستی دەستنوێژ بە بۆیەی نینۆکەوە

ناس کورد-

خانەی فەتوای میسری لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا دەکرێت گونجاوە لەکاتی دەستنوێژگرتن بۆیەی نینۆک یاخود نینۆکی دەستکرد بەکاربهێنرێت دەڵێت، مەرجی دەستنوێژی دروست تەڕبوونی تەواوەتی دەستە، بۆیە ئەو شتانەی ڕێگری لە تەڕبوونی تەواوەتی دەکەن دروست نییە بەکاربهێنرێن لەکاتی دەستنوێژ گرتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد مەمدوح، ئەمینداری فەتوای خانەی فەتوای میسری لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتی دەڵێت، "شۆردنی دەست یەکێکە لە پایەکانی دەستنوێژ، واتە دەبێت ئاو بەر هەموو ئەو شوێنانە بکەوێت کە پێی دەوترێت دەست، بە پەنجەکانیشەوە."

 

ڕوونیشی دەکاتەوە، "بۆیە هەر شتێک لەسەر دەست ڕێگر بێت لە گەیشتنی ئاو بۆ دەست یاخود بەشێک لە دەست، مانای ئەوەیە ئاو نەگەیشتووە بە دەست و دەستنوێژەکە تەواو نابێت."

 

باسی لەوەشکردووە کە هەندێک مادە هەیە وەک خەنە ئاساییە بەکاربهێنرێن چونکە ڕێگر نابن لە گەیشتنی ئاو بە دەست."

 

بۆیە جەختی کردووەتەوە لەوەى ئەگەر خانمان بۆیەی نینۆک یاخود نینۆکی دەستکرد بەکاردەهێنن، دەبێت لەکاتی دەستنوێژگرتندا لایببەن تاوەکو دەستنوێژگرتنەکەیان دروست بێت.