گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هۆشداری لە بارانبارینێکی بەهێز بە هاووڵاتیان دەدرێت ’’ئاگادار بن’’

2021.10.30 - 23:05
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری لە بارانبارینێکی بەهێز بە هاووڵاتیان دەدرێت ’’ئاگادار بن’’

ناس کورد- 

 بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات، ئەمشەو شەپۆلێکی لێزمەباران تەواوی پارێزگاکە دەگرێتەوە و داوا دەکات لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بکەن بە ژمارە 115.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر (شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم ئەمشەو پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی لێزمە باران و هەورە بروسکە و هەندى جار تەزرەش تەواوی پارێزگای هەولێڕ بگرێتەوە ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕی باران لەسەنتەری شار 10-15 ملم پێش بینی دەکرێت و ئەگەری زیاد بوونی هەیە لەکات و شوێنی جیاجیا دا خێرای با مام ناوەند دەبی کە هەندی کات چالاک دەبی بۆ سەروی 40 کم." 

 

بەرگریی شارستانیی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، "تکایە لەهەر بارودۆخێک بەزووترین کات ئاگاداری تیمەکانمان بکەنەوە بە ژمارە ١١٥." 


زیاتر بخوێنەرەوە: پێشبینییەکان بۆ کەشوهەوا و بارانبارینی سبەینێ