گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆكاری هەیە

دوا پێشهاتی پێكهێنانی حكومەتی عێراق: سەدر پەلەی نییە

2021.10.30 - 18:21
App store icon Play store icon Play store icon
دوا پێشهاتی پێكهێنانی حكومەتی عێراق: سەدر پەلەی نییە

ناس كورد_

سەرچاوەیەكی نزیك لە دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق ئاشكرای كرد موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەلەی نییە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق چونكە لە لایەك رازییە لە ئەدای حكومەتی ئێستا لە لاكەی تر دەیەوێت قۆناغی گوشاری دروونی و كێشمەكێشی میدیایی لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بڕوات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەكە ئەوەی بۆ ئەلمەدا روونكردووەتەوە (30ی تشرینی یەكەمی 2021) سەرد لە ئێستادا هەوڵی پاراستنی یەكڕیزی جەماوەرەكەی دەدات پاش بەدەستهێنانی زۆرینە لە لایەكی تریشەوە بەردەوامە لە ڕوونكردنەوەی پلان و بەرنامەكانی بۆ قۆناغی داهاتوو.

 

بەگوێرەی سەرچاوەكە سەدر لە ئەدای حكومەتی ئێستا ڕازییە و مستەفا كازمی یەكێك لە پاڵێوراوە دڵخوازەكانییەتی بۆیە هیچ پەلەی نییە لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ، بەڵام ڕكابەرەكەی كە دەوڵەتی یاسای مالیكییە دەیەانەوێت بگەنە وەزارەتی هەستیار لە چەشنی ناوخۆ و سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی. 

 

پێشتر سیاسەتوان و پەرلەمانتاری پێشوو فایەق شێخ عەلی جەختی كردەوە سەدرییەكان و كازمی لەسەر زۆر شت كۆكن و ئەگەر سەرۆك وەزیران سەدرییەكی پەتی نەبێت ئەوە هەر كازمی پێشكەش دەكاتەوە بۆ سەرۆك وەزیران.

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد" لەو چەند ڕۆژەی پێداچوونەوەی ئەنجامەكان و ژماردنەوەی دەستیی دەنگەكان هیچ گۆڕانكارییەك لە پشكی بەدەستهاتووی لیستەكان ڕووینەداوە، سەدرییەكان كە 73 كورسییان بەدەستهێنابوو پاش گەڕانەوەی كاندیدی تاكی جیابووەوە "بورهان مەعموری" بوونەتە 74 كورسی.