گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بە ئازایەتی خۆی ڕزگاری بوو’’

ڤیدیۆ؛ کارمەندێکی کارەبا لە سلێمانی لە بەرزییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە

2021.10.30 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ کارمەندێکی کارەبا لە سلێمانی لە بەرزییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی چاککردنی فیدەرێکدا لەشاری سلێمانی، سەلـلەی بەرزکەرەوەکە کە کارمەندێکی کارەبای تێدا بووە شکاوە و بەهۆیەوە کارمەندەکە کەوتووەتەخوارەوە، بەڵام خۆی هەڵداوەتەسەر تەلێکی کارەبا و سەلامەتە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی (شەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمێکی کارەبای سلێمانی لە هۆبەی کارەبای پارکی ئازادی بە مەبەستی چاککردنی فیدەرێکی کارەبا دەچنە شوێنەکە، لە کاتی کارکردنیان، سەلـلەی بەرزکەرەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبا دەشکێت و کارمەندی کارەبا (محمد سعيد) بەر دەبێتەوە، بەڵام ئازایانە خۆی بە تەلی 11 کەی ڤیی کارەبا دەگرێتەوە و لە مەرگێکی حەتمی رزگاری دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەرکی سەرشانی کارمەندانی کارەبا لەگەڵ پیرۆزییەکەی ئەرکێکی گران و مەترسیدارە و ڕووداوی لەم جۆرە شتیکی مەحاڵ نیە، بەڵکو چاوەروان کراوە لەهەر کات و ساتێکدا کە ڕووبەڕووی کارمەندانمان بێتەوە، بەڵام لەکاتی جێبەجێکردنی تەواوی رینماییەکانی سەلامەیی و دابینکردنی کەرەستەی نوێ ئەگەری دوربوون لەهەر ڕووداوێکی پێکانی کارەبا و هاوشیوەی ئەم ڕووداوە سەلامەتتر دەبن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هیوای لەش ساغی و تەندروستی باش بۆ سەرجەم کارمەندان بەگشتی و کاک حەمەڕیشە دەخوازین."