گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دانپێدانانێکی سەیری ئەمریکی: مەتەڵەی کۆرۆنا لەوانەیە هەرگیز وەڵامی نەبێت

2021.10.30 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
دانپێدانانێکی سەیری ئەمریکی: مەتەڵەی کۆرۆنا لەوانەیە هەرگیز وەڵامی نەبێت

ناس کورد-

دوای دوو ساڵ، هێشتا شوێن و کات و چۆنیەتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا نادیارە و شایەنی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زیاترە، بەڵام وا دیارە هەواڵگریی ئەمریکا دەستەوەستانە لەو بوارەدا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکی (سی ئای ئەی) ڕایگەیاند، لەوانەیە هەرگیز نەتوانێت شوێن و چۆنیەتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری بکات، ئەوەش لە ڕاپۆرتێکی درێژ و وردا لەبارەى ئەوە ئایا ڤایرۆسەکە لە ئاژەڵەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ یاخود لە یەکێک لە تاقیگە کیمیاییەکاندا دروست کراوە.

 

سی ئای ئەی لە ڕاپۆرتەکەیدا کە دوێنێ خستییە بەردەم خەڵکی بۆ خوێندنەوە دەڵێت، "هەردوو گریمانەی ئەوەی لە ئاژەڵەوە گواسترابێتەوە بۆ مرۆڤ یان لە تاقیگەیەکی کیمیاییەوە دروست کرا بێت گریمانەیەکی ڕێتێچوون."

 

باسی لەوەشکردووە، "شیکەرەوان ڕای جیاوازیان لەسەر هەردوو گریمانەکە هەیە، بەڵام ناتوانین بگەینە هیچ ئەنجامێک."

 

بەڵام ئەوەی بەدور زانیوە کە ڤایرۆسەکە وەک چەکی بایەلۆجی دروست کرابێت.

 

باسی لەوەشکردووە کە ئەوانەی بڕوایان بەم جۆرە گریمانە هەیە هیچ بەڵگەیەکیان نییە کە ڤایرۆسەکە لە پەیمانگای ووهان بۆ ڤایرۆس دزەی کردبێت کە یەکەمجار لەو شارەی چین دۆزرایەوە.

 

تاوەکو ئێستا 246 ملیۆن و 785 هەزار توشبوو بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا تۆمار کراون، هاوکات پێنج ملیۆن و پێنج هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.