گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەلیسا هێرشی توندی كردە سەر جۆرج قەرداحی: نا بەرپرس

2021.10.29 - 23:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلیسا هێرشی توندی كردە سەر جۆرج قەرداحی: نا بەرپرس

ناس کورد-

 

گۆرانیبێژى بەناوبانگى لوبنانى ئەلیسا هێرشی توندیکردە سەر جۆرج قەرەاداحى وەزیرى نوێی راگەیاندنى لوبنان بەهۆى لێدوانەکانییەوە لەسەر شەڕى یەمەن کە قەیرانێکى سیاسی بۆ وڵاتەکەى دروستکرد و بەهۆیەوە سعودیە پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەو وڵاتە پچڕاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلیسا لە تویتێکدا قەرەداحى بە "نابەرپرس" تۆمەتبارکردووە و دەڵێت ئەو بەرپرسیارە لەو قەیرانەى رووبەڕووى وڵاتەکەى بووەتەوە.

 

پاش ئەوەی جۆرج قەرداحی وەزیری نوێی ڕاگەیاندن لە لوبنان جەختی لەوەكردەوە "شەڕی یەمەن بێهودە و شێتانەیە"، ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو پێداگرە لەسەر ئەوەی ناوبراو داوای لێبوردن بكات و دەوڵەتی لوبنانیش هەڵوێستی خۆی لەوبارەیەوە ڕوون بكاتەوە.  

  

قەرداحی لە زنجیرە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیونی (27ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات، مەبەستی ئەوە نەبووە، هێرش بكاتە سەر سعودیە و ئیمارات، بەڵکو بەلای ئەوەوە شەڕ بۆ یەمەن و سعودیە و ئیمارت وەك یەكتر خراپە.  

  

قەرداحی ڕێزو پێزانینی زۆری بۆ سعودیە و ئیمارات دەربڕیوە، بەڵام ئەمە نەبووەهۆی ئەوەی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو ڕوونكردنەوەكەی قبوڵ بكەن و داوا دەكەن پۆزش بهێنێتەوە و داوای ڕوونكردنەوەش لە لوبنان دەكەن.  

  

لوبنان كە لە قەیرانێكی ئابووری و دارایی قوڵدایە لەهەوڵی باشكردنی پەیوەندییەكانیدایە لەگەڵ سعودیە و ئیمارات كە بەهۆی هەڵوێستەكانی حیزبوڵڵا پشتیان كردووەتە پاڵپشتیكردنی ئابووری لوبنان.  

  

هاوکات نەجیب میقاتی، سەرۆکى حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند "لێدوانەکانی قەرداحی ڕای حکومەتی لوبنان نییە."