گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەسێیەم پارێزگا راگەیەنرا

2021.10.29 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەسێیەم پارێزگا راگەیەنرا

ناس کورد-

 

ئۆفیسى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان لەپارێزگاى دیالە هاوتابوونى ئەنجامى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانى لەگەڵ ئەنجامى ئەلیکترۆنى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئۆفیسى کۆمسیۆن لە دیالە، پڕۆسەى جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکانى وێستگە تانەلێدراوەکان کۆتایی هاتووە بە ئامادەبوونى نوێنەرانى لایەنە سیاسییەکان و چاودێرانى نێودەوڵەتى و راگەیاندنکاران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرەنجامەکان بەرێژەى 100% چونیەک بووە لەگەڵ ئەنجامى ئەلیکترۆنى.

 

پێشتر کۆمسیۆن رایگەیاندبوو، جیاکردنەوەى دەستى دەنگەکان لەوێستگە تانەلێدراوەکانى بابل و نەینەوا چونیەک بوون.