گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمەریکا سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

2021.10.29 - 19:21
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمەریکا سزاى نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

ناس کورد-



ئۆفیسی چاودێری سەرمایەی بیانی لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەندامانی تۆڕێکی کۆمپانیا و کەسایەتیان دەستنیشان کردووە کە پشتیوانی گرنگیان بۆ بەرنامەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسدارانی ئێران و هێزی قودسی سوپاکە دابین کردووە و سامانەکانیان بلۆک دەکرێن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی دەنگى ئەمەریکا، وەزارەتی خەزێنە هەروەها سەعد ئاغاجانی سەرکردەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانیش دەستنیشان کراوە، کە سەرپەرشتی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانی پاسداران دەکات، 

 

وەزارەتەکە دەڵێت هێزەکانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەکارهێناوە و پەرەی پێداوە بۆ بەکارهێنانی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی کە ئێران پشتیوانیان دەکات، لە ناویاندا حزبوڵا، حەماس، کەتایب حزبوڵا و حوسییەکانی یەمەن و هەروەها بۆ ئیتیوپیا، کە قەیرانەکەی بەرەو هەڵکشانێکی مەترسیدار دەڕوات بۆ ناجێگیرکردنی ناوچەی بەرفراوانتر.

 

جێگری وەزیری خەزێنە واڵی ئەدیمۆ دەڵێت " بڵاوکردنەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە لە سەرانسەری هەرێمەکە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری نێونەتەوەیی. ئێران و گروپە چەکدارە بەکرێ گیراوەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا، هاوبەشەکانمان و کەشتییە بارهەڵگرە نێودەوڵەتییەکان بەکارهێناوە." گوتیشیوەزارەتی خەزێنە بەردوەام دەبێت لە بەرپرسیار کردنی ئێران بۆ کارە نابەرپرسیار و توندوتیژەکانی لە ناوچەکەدا."

 

لە ئەنجامی ئەم دەستنیشانکردنەدا، هەموو موڵک و بەرژەوەندی ماڵی گروپ و کەسایەتییەکان لە ژێر کۆنترۆلی ئەمەریکا سڕ دەکرێن و ڕێگە بە هیچ ئەمەریکارییەک نادرێت مامەڵە لەگەڵ ئەم کەسانەدا بکات.