گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن لەسەر زیادکردن و کەمکردنەوەى کورسی لایەنەکان رونکردنەوە دەدات

2021.10.29 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن لەسەر زیادکردن و کەمکردنەوەى کورسی لایەنەکان رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆن رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەى بڵاوکراونەتەوە لەبارەى ئەوەى كورسی هەندێ لایەن زیاد و كەمیان كردووە راست نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى فەرمى عێراق، نبراس ئەبو سۆدە یاریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆن ئاماژەى بەوەکردووە، تا ئێستا ئەنجامی پێداچوونەوەكان هاوتا و دروستی ئەنجامە ئەلیكترۆنی و ئەنجامە دەستییەكان دەردەخات.

 

وتیشى "ئەوەی دەوترێت كورسی هەندێ لایەن زیاد و كەمیان كردووە راست نییە، زۆرترین ستاف دانراوە بۆ ڕاییكردنی كاروبارەكانی كۆمسیۆن".

 

ریدەدەری وتەبێژی كۆمسیۆن دەشڵێت، هیچ وادەیەك نییە بۆ كۆتاییهاتنی پێداچوونەوە بە دەنگ و وێستگە تانە لێدراوەكان.