گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

تەندروستى سلێمانى لێکۆڵینەوە لەگیان لەدەستدانى مامۆستایەک دەکات

2021.10.29 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى لێکۆڵینەوە لەگیان لەدەستدانى مامۆستایەک دەکات

ناس کورد-

 

تەندروستى سلێمانى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى لەسەر گیان لەدەستدانى مامۆستایەک پێکهێنا، کە دەوترێت دواى وەرگرتنى ڤاکسین گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رونکردنەوەیەکى تەندروستى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،لەسەر ڕاسپاردەیی  بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەى گیان لەدەستدانى مامۆستا نێرگز مامۆستای ئامادەیی ڕازاوەی کچان  پێکهێنراو  چاوەڕوانی دەرئەنجامەکان و هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو دەکرێت و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.

 

دەقى رونکردنەوەکە:



ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە..

 

دوای گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز مامۆستای ئامادەیی ڕازاوەی کچان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کار و مامۆستایانی خوێندنگاکەی دەکات.

 

لەسەر ڕاسپاردەیی  بەڕێز/د.سەباح نصرالدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکهێنراو  چاوەڕوانی دەرئەنجامەکان و هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو دەکرێت و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.