گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌ردۆگان: خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر جگه‌ له‌چه‌ته‌ى ده‌ریایى هیچى تر نییه‌

2019.07.05 - 08:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئه‌ردۆگان: خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر جگه‌ له‌چه‌ته‌ى ده‌ریایى هیچى تر نییه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- له ‌نوێترین كاردانه‌وه‌ى ده‌ستگیركردنى 6 ده‌ریاوانى وڵاته‌كه‌یدا، سه‌رۆككۆمارى توركیا، خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى لیبیاى به‌چه‌ته‌ى ده‌ریایى ناو برد. . جارێكى دیکە ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سەرۆککۆمارى تورکیا دووپاتى کردەوە کە پاڵپشتی سه‌ربازى ده‌سه‌ڵاتدارانى ته‌رابلوسى لیبیا دەکات، ئەو دەستەڵاتەى کە خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر دژایه‌تى ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ناكۆكییه‌كانى نێوان ته‌رابلوس و حه‌فته‌ر له‌ ئاڵۆزییه‌كى توندى سه‌ربازیدایه‌. . میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاندووه:‌ "خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر جگه‌ له‌چه‌ته‌یه‌كى ده‌ریایى هیچى تر نییه‌"، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك هات دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوو چه‌كدارانى حه‌فته‌ر 6 ده‌ریاوانى توركیایان ده‌ستگیركرد. . ئه‌ردۆگان هیواشى خواستوه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا، هه‌ڵبژاردن  له ‌لیبیا ئه‌نجامبدرێت و خه‌ڵكى ئه‌زمونێكى دیموكراتى تاقى بكه‌نه‌وه‌. . كۆتایى مانگى حوزه‌یرانى ڕابردوو، خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر شارى گه‌ریانى لە دەستدا کە سه‌د كیلۆمه‌تر له‌ ته‌رابلوسى پایته‌خى لیبیاوه‌ دووره،‌ توركیاشى بە هۆکارى ئەو شارە تۆمه‌تبار كرد. . .