گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’دەستلەکارناکێشینەوە’’

فراکسیۆنى یەکێتى بۆ پارتى: ئێستا ئێوە 45 کورسین و ئێمەش 54

2021.10.29 - 15:54
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى یەکێتى بۆ پارتى: ئێستا ئێوە 45 کورسین و ئێمەش 54

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى یەکێتى رایگەیاند، دەستلەکارناکێشنەوە و ئێستا ئەو هێزانەى "دەستى یەکیان گرتووە" خاوەنى 54 کورسین بەرانبەر 45 کورسی پارتى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەباس فەتاح ئەمڕۆ هەینى لەراگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە وەڵامى فراکسیۆنى پارتى داوەتەوە و نوسیویەتى "دەست لەکار ناکشێنینەوە دەستی یەک دەگرین، ئەگەر ئەو زۆرینەتان بۆ ئەوەیە هەرچی ڕەخنە لە حکومەت یان پارتی بگرێت یان لە پەرلەمان دەری بکەن یان سواری بن یان پەلاماری بدەن و جوێنی پێ بدەن یان بەشە غازی هاولاتیانی  لێ بفرۆشنەوە، ئەوا تاکیدبە هیچ لایەک دەس لەکار ناکشێنێتەوە بەلکو دەستی یەکتر دەگرن بۆ ڕێگری کردن لەو ناعەدالەتیە".

 

دەشڵێت "بەڵام کام زۆرینە ئێستا دەرکەوت ئێوە ( 45)کورسین و ئەوانەی دەستی یەکتریان گرتوە (54) کورسی، بەڵام ئەوانەی بە نوێنەرایەتی خوشک و براکەمینەکانی کوردستانەوە هاتون کێشەکانی هەرێم قوڵتر دەکەنەوە لەجیاتی نوێنەرایەتیان بۆ پێکهاتەکانی خۆیان، تەنها کاریان  تێکدانی هاوسەنگی دەنگە لە ناو پەرلەمانی کوردستانە کە پێم وانیە هیچ کات هاولاتیانی هەرێمی کوردستان لە  خوشو برا مەسیحی و تورکمانەکان لەگەل ئاڵۆزی و بارگرژی هەرێم بن".

 

دواى ئاڵۆزییەکانى چەند رۆژى رابردوو کە لەدانیشتنى پەرلەماندا روویدا، فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، هەرکەسێک زۆرینەى پەرلەمانى ئەوانى پێ هەزم ناکرێت بادەستلەکاربکیشێتەوە، لە وەڵامێکدا بۆ رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمان و ژمارەیەک پەرلەمانتار کە زۆرینەى پەرلەمانییان بە "ساختە" ناوبردبوو.  

    

زانا مەلا خالید سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "هەر کەسێک لەناو پەرلەمانى کوردستان کە زۆرینەى شەرعى پارتى پێ هەزم ناکرێت و پێیوایە شەرعى نییە، واباشترە بۆ ئیحتیرامى شەخسى خۆى دەستلەکاربکێشێتەوە".  

  

لەکۆبوونەوەى چەند رۆژى رابردووى پەرلەماندا پرسی "زۆرینەى پەرلەمانى پارتى" بووەوە جێگەى مشتومڕ و بەشێک لە پەرلەمانتاران قسەکەى رێواز فایەقیان دوبارە کردەوە کە ئاماژەى بەوەکردبوو ئەو زۆرینەیە "ساختەیە".  

  

لە بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق و لە وەڵامى نێچیرڤان بارزانیدا، رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمان زۆرینەى پەرلەمانى پارتى بە "زۆرینەى ساختە" ناوبرد، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.