گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پزیشکی گشتی..چارەسەرى کێشەى نمرە بەرزەکان راگەیەنرا

2021.10.29 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکی گشتی..چارەسەرى کێشەى نمرە بەرزەکان راگەیەنرا

ناس کورد-

 

سەرۆکى لیژنەى پەروەردەى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، سەرجەم ئەو قوتابیانەی کە نمرەکانیان لە ٩٩ بەسەرەوەیە و بەھۆی کەمی ژمارەی پلانەوە لە کۆلیژی پزیشکی گشتی ناویان نەھاتبوەوە دابەش دەکرێن بەسەر کۆلیژە پزیشکییەکانی کوردستاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەبدوسەلام دۆلەمەری سەرۆکی لیژنەکە ئەمڕۆ هەینى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لە ئێستادا لەپەیوەندیدان و کۆبوونەوەکانیان بەردەوامن لە گەڵ وەزیری خوێندنی باڵا بۆ چارەسەری تەواوی گرفتەکانی بەردەم وەرگرتنی قوتابیان لەزانکۆوپەیمانگاکان.

 

وتیشى "بەھیواین ھەموو قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز بگەن بە مافە ڕەواکانتان، پەنا بەخوا ھەواڵی خۆشتر دەبیستن".

 

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رۆژى پێنج شەممە رایگەیاند، بەهەزاران خوێندکاری پۆلى 12 نمرەى زۆر بەرزیان هێناوە و بۆ ئەمساڵ رەنگە بتوانن چارەسەر بۆ خوێندکارانە بدۆزنەوە کە کۆنمرەى 99 یان هێناوە و وەرنەگیراون.  

  

ئارام محەمەد لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەسلێمانى کە پەیامنێرى "ناس کورد" تێیدا ئامادەبوو باسى لەوەکرد، ئەوان لەبەردەم دوو بژاردەدا بوون، "خراپ و خراپتر، خراپ ئەوەیە زۆربەى زۆرى خوێندکاران وەربگرین کە وامان کردووە، خراپتر ئەوەیە بکەونە سەر شەقام".  

  

وتیشى "هیچ گۆڕانێکمان نەکردووە لەپلانى وەرگرتنى خوێندکاران، بەڵام ئەو لێشاوە خوێندکارەى دێنە خوێندنى باڵا ڕێژەیەکى زۆرە، کۆنمرەى 99.1 وەرگیراوە، تەنها 99 وەرنەگیراوە، ئەوەش چارەسەر دەکرێت".  

  

ئارام محەمەد باسى لەوەشکرد، لەگەڵ ئەنجومەنى زانکۆکان قسە دەکەن بۆ ئەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزنەوە.  

  

دەشڵێت "کێشە هەیە لە پڕکردنەوەکە بۆیە هەندێ نمرەى کەم و بەرز پێکەوە و لەیەک شوێن ناویان هاتووەتەوە، پلانى وەرگرتنى ئێمە 200-300 کورسی زیاتر بووە لە ژمارەى پێشکەشکاران".