گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرلەمانى نوێ..تاکە سیناریۆى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن و ئەنجامەکەى

2021.10.29 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانى نوێ..تاکە سیناریۆى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن و ئەنجامەکەى

ناس کورد-

 

پسۆڕێکى دەستورى ریگەیاند، یەک سیناریۆى یاسایی هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن، ئەویش لەدەسەڵاتى ئەنجومەنى نوێنەراندایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تارق حەرب ئەمڕۆ هەینى لەرونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن کە گەیشتووەتە قۆناغى کۆتایی و هەڵوەشادندنەوەى ئەنجامەکەى پێویستى بە بوونى پەرلەمانە، لەبەرئەوەى پەرلەمانى پێشوو وادەى کۆتایی هاتووە پێویستە چاوەڕوانى کۆبوونەوەى پەرلەمانى نوێ بکرێت.

 

وتیشى سیناریۆى هەڵوەشاندنەوەى هەڵبژاردن پێویستە لەلایەن پەرلەمانەوە بڕیارى لەسەر بدرێت، هیچ دەسەڵاتێکى ترى وەک سەرۆکایەتى کۆمار و وەزیران یان دادگا ئەو دەسەڵاتەى نییە.

 

بەوتەى حەرب، دواى پەسەندکردنى ئەنجامى هەڵبژاردن لەلایەن دادگاى فیدراڵییەوە و دەرچوونى مەرسومى کۆمارى بۆ یەکەم کۆبوونەوەى پەرلەمانى نوێ و هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان و سەرۆک کۆمار، دەکرێت پەرلەمان یاسایەک دەربکات و هەڵبژاردن و ئەنجامەکەى هەڵبوەشێنێتەوە، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و دیاریکردنى وادەى هەڵبژاردنى نوێ و دواتر ئاڕاستەى سەرۆک کۆمار بکرێت بۆ پەسەندکردنى.