گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

براوە گەورەكانی سێ پێكهاتەكە

سیناریۆیەك بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینە لە عێراق خرایەڕوو

2021.10.29 - 11:56
App store icon Play store icon Play store icon
سیناریۆیەك بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی زۆرینە لە عێراق خرایەڕوو

ناس كورد_

رۆژنامەی ئەلنەهاری لوبنانی سیناریۆیەك دەخاتەڕوو بۆ دروستكردنی حكومەتێكی زۆرینە لە عێراق كە سەدر و عامری و پارتی و حەلبوسی پایە سەرەكییەكانی پێكبهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی راپۆرتێكی رۆژنامەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (29ی تشرینی یەكەمی 2021) هەرچەندە سەدر زۆرینەی كورسییەكانی بەدەستهێناوە، بەڵام زۆرینەكەی هێندە نییە یەكلاكەرەوە بێت و لە چاوەڕوانیی 90 كورسی بووەتە 73 ئەمەش وای كردووە شیعەكانی تر بەربەست دروست بكەن لەبەردەم ئەوەی سەدر بەتەنها سەروكاری پێكهێنانی حكومەت بكات.

 

راپۆرتەكە باس لەوە دەكات براوە یەكەمەكان سەدر و پارتی و حەلبوسی كە زۆرینەیەكی زۆر ڕەهایان هەیە لە نزیكترین ڕكابەریان دەتوانن هاوبەندییەكی حكومی دروست بكەن كە لایەنە كاراكانی ناو پێكهاتەكانی تێدابێت بەرامبەر بە ئیئتیلافێكی ئۆپۆزسیۆن كە یان خۆیان هەڵیدەبژێرن یان ناچارن پەنای بۆ ببەن.

 

راپۆرتەكە باس لەوەش دەكاتب بۆ چارەسەركردنی نوێنەرایەتی چەكیش دەكرێت كار لەسەر ڕاكێشانی هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر بكرێت و گیان بكرێتەوە بەبەریدا بەتایبەت كە ناوبراو پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ سەدر هەیە و هەڵوێستیشی لە وڵاتانی دەرەوە پەڕگیر نییە و ڕاكێشانی گرەنتی ئەبێت بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەی گروپە چەكدارەكان لە حكومەتی ئایندە.

 

راپۆرتەكەی ئەلنەهار باس لەوەش دەكات پرسی گەرمی قۆناغی داهاتوو یەكلاكردنەوەی سەرۆكایەتی حەشدی شەعبی دەبێا لەگەڵ سوپاسالاری حەشد و لەمەشدا هادی عامری دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت.

 

فایەق شێخ عەلی سیاسەتوان و پەرلەمانتاری پێشوو دەڵێت ئێرانە بەتایبەت لە پاش هەڵبژاردن ئەوەی بە مەسعود بارزانی و محەمەد حەلبوسی ڕاگەیاندووە ئەگەر بەر لە پێكهاتنی شیعە ببنە هاوپەیمانی سەدر ئەوە دژایەتی راستەوخۆی ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە.   

 

شێخ عەلی لەمیانەی دیمانەیەكی یەك كاتژمێریی "الحق یقال" كە "ناس كورد" بینیویەتی (28ی تشرینی یەكەمی 2021) باسی لەوەش كرد بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو پاڵێوراوی سەدر بۆ سەرۆكایەتی وەزیران جەعفەر محەمەد باقر سەدری ئامۆزای دەبێت كە ئێستا باڵێوزی عێراقە لە لەندەن، ئەگەریش سەرینەگرت ئەوە مستەفا كازمی چونكە تەواو گونجاو و تەبان پێكەوە.