گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەورە بروسكە و هەڵنیشتنی ئاو

كەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتوو: دوو قۆناغی باران و هەورە بروسكە

2021.10.29 - 09:55
App store icon Play store icon Play store icon
كەش و هەوای 48 كاتژمێری داهاتوو: دوو قۆناغی باران و هەورە بروسكە

ناس كورد_

بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەش وهەوا لە سبەیەوە تا ئێوارەی یەكشەممە دوو قۆناغی نا سەقامگیری و تاوە باران ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئاراس جەبار لە سەكۆی "كەش و هەوای هەرێمی كوردستان" لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (29ی تشرینی یەكەمی 2021) ڕوونیدەكاتەوە سبەی شەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت و لەناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و سنوری ئیدارەی راپەرین بەتایبەت ناوچە شاخاویەکان ئەگەری چالاکبوونی تاوە بارانی بەخور و ھەورە تریشقە هەیە لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەھەندێ ناوچەدا لەئەنجامی بەخوڕی بارانبارین.

 

هەروەها دەڵێت "لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری نیمچە ھەور ئەبێت بەتایبەت لەکاتەکانی بەرەبەیاندا ئەگەری چالاکبوونی تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە تریشقە هەیە بە بڕ و کاریگەری جیاواز لەناوچەکەدا".

 

هەر بەگوێرەی ئەم پێشبینییە لەکاتەکانی شەوی شەمە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە، قۆناغێکی دیکە لەکاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینە دەستپێدەکاتەوە و لەتەواوی ناوچەکەدا بارانبارین بەشێوەی پچر پچر دەیگرێتەوە.

 

لەلایەكیترەوە پەیجی "طقس العراق" ڕایگەیاند (29ی تشرینی یەكەمی 2021) دیاریكردنی ناوچەكانی دابارین بەوردی لەم شەپۆلەدا زۆر قورسە بەهۆی ئەوەی بارانی پایزەیە، بەڵام دەرفەتی بارین زیاتر لە دهۆك، هەولێر، سلێمانی، رۆژهەڵاتی دیالە هەیە.

 

ئاژانسە عێراقییەكە باسی لەوەش كردووە دوو قۆناغ نا سەقامگیری لە پێشە یەكەمیان سەر لەبەیانی شەممە و دووەمیشیان ئێوارەكەی تا نیوەڕۆی یەك شەممەی داهاتوو كە ئەوەیان گشتگیرترە و توندترە.