گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

سلێمانی؛ بەنزینخانەکان بە ناچاری نرخی بەنزین دادەبەزێنن

2021.10.28 - 21:38
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ بەنزینخانەکان بە ناچاری نرخی بەنزین دادەبەزێنن

ناس کورد- 

وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و موحەسەنیش 25 دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەنزین.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەھمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی (پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ئەمشەو نرخی بەنزین لە سلێمانی دادەبەزێت، بەشێوەیەک یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ 50 دینار و موحەسەن 25 دینار بۆ ھەر لیترێک کەمدەبێتەوەز" 

 

وتیشی، "هۆکاری دابەزینەکە ئەوەیە کە بەنزین لە خوارووی عێراقەوە دێتە هەرێم، واتە بەنزین زۆرە و خواستیش لەسەر بەنزین کەمبووەتەوە، بۆیە دەمانەوێت جوڵەیەک بدەینەوە بە بازاڕی بەنزینخانەکان." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارە لە مانگی نوێوە بڕێکی زیاتر بەنزین لە بەغداوە بێتە هەرێم و ئەوەش پێدەچێت کاریگەری لەسەر زیاتر دابەزینی نرخ هەبێت، بەڵام ناتوانی بە دڵنیایی بڵێین دادەبەزێت." 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین سامانە سروشتییەکان بڕیارێكی نوێی دەرکرد