ناس کورد-
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەری کێشەی کەمی سووتەمەنی، بڕیار درالەسەر بەخشینی مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین هاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەمەبەستی چارەسەری کێشەی کەمی سووتەمەنی، بڕیار درالەسەر بەخشینی مۆڵەت بەو کۆمپانیایانەی کە دەتوانن بەنزین هاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن بە پێی مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتیسامانە سروشتییەکان.
هەر بۆیە داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە خوازیاری ھاوردەکردنی بەنزینن، داواکاریی خۆیان پێشکەش بە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانبکەن.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
28ی تشرینی دووەمی 2021