ناس کورد-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی هه‌بونی ده‌رمانی نایاسایی و ماوه‌به‌سه‌رچوو، نۆرینگه‌ی جه‌مال لە گەڕەکی کانی با داده‌خات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی (پێنجشەممە 28ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی ده‌رمانی نایاسایی و ماوه‌به‌سه‌رچوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستیی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نۆرینگه‌ی جه‌مال له گه‌ڕه‌كی كانی كورده‌ی شاری سلێمانی داخرا."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه بۆ نۆرینگه‌ی جه‌مال ده‌ركه‌وتووه بڕێكی زۆر ده‌رمانی نایاسایی و ماوه‌به‌سه‌رچوو له نۆرینگهكهدایه، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی نۆرینگه‌كه داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه."
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، "لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن."