گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

كاندیدێكی براوە لە دادگای فیدراڵی تانەی دا لە یاسای هەڵبژاردن

2021.10.28 - 13:44
App store icon Play store icon Play store icon
كاندیدێكی براوە لە دادگای فیدراڵی تانەی دا لە یاسای هەڵبژاردن

ناس كورد-

 

باسم خەشان كاندیدی سەربەخۆی براوەی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگای موسەننا تانەی دا لە یاسای هەڵبژاردن و جەختی كردەوە "پێچەوانەیە لەگەڵ دەستور". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

خەشان لە بڵاوكراوەیەكدا (28ی تشرینی دووەمی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی دەڵێت هەرچەندە ئەو براوەیە بەڵام ئەم یاسایەی هەڵبژاردنی پێ كراوە ناتەبایە لەگەڵ دەستور و كۆمسیۆن ناتوانێت بە ڕێكوپێكی جێبەجێی بكات چونكە دژیەكی تێدایە. 

 

خەشان جەخت دەكاتەوە جێبەجێكردنی یاسای بەركاری هەڵبژاردن لە ئێستادا كەلێنی یاسا لەگەڵ دەستور فراوانتر دەكات. 

 

خەشان كە پێشتر پەرلەمانتار بووە و گوشارە جیاجیاكان نەیانهێشت دەستبەكاربێت، لەپاش یەكلاییبونەوەی سەركەوتنی بۆ ئەم خولەش جەختی كردەوە لە ئێستاوە تانە و پرسیارە پەرلەمانییەكانی ئامادە دەكات و ناچێتە هیچ بەش بەشێنە و رێككەوتنێكەوە و بە ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆ دەمێنێتەوە. 

 

هەڵبژاردنە بەگوێرەی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2020 ئەنجام درا كە 18 پارێزگای عێراقی دابەشكردووە بۆ 83 بازنەی هەڵبژاردن كە هاوتای ژمارەی كۆتای ژنانە، مەرجیشە لەهەموو بازنەیەكدا كاندیدێكی ژن سەربكەوێت. جگە لەوەش كاندیدەكان جگە لە حیزب و هاوپەیمانێتییەكان، ڕێژەیەكی بەرچاویان بەشێوەی سەربەخۆ و لیستی تاك بەشدارییان كرد.