کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئەنجومەنى وەزیرانى هه‌رێم رەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى بڕى 10 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكارانى تواناسازى، به‌پێى به‌دواداچونێكى ناس كوردیش ده‌ركه‌وتووه زیاتر له هه‌زارو 50 خوێندكارى تواناسازیی كه خوێندنیان ته‌واو كردووه پاره‌ى خوێندنیان نه‌دراوه. . عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومه‌تى هه‌رێم به ناس كورد-ى ڕاگەیاند:"وەزارەتەکەمان نوسراوى ئاراستەى سەرۆکایەتى ئەنحومەنى وەزیران کردوه بۆ دابینکردنى شایستەى دارایى بۆ خوێندكاران و ده‌رچوانی تواناسازى، ئەوانەى بەردەوامن لە خوێندن و ئەوانەشى خوێندنیان بەسەرکەوتویى تەواو کردوە". . وتیشى، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى بڕى 10 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى، بە تەرخانکردنى ئەم بڕە پارەیە بەشێک لە کێشەى خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى چارەسەردەبێت. . وته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، وابڕیارە دواى تەواوبونى ڕوشوێنە پێویستەکان وەک قۆناخەکانى پێشوو دەستبکرێت بە دابەشکردنى ئەم بڕە پارەیە بەسەر خوێندكاران و دەرچوانى تواناسازى. . كامه‌ران قادر یه‌عقوب مامۆستا له زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى كه یه‌كێكه له ده‌رچووانى تواناسازی به ناس كوردى وت، له ساڵى 2018 خوێندنى له‌وڵاتى به‌ریتانیا ته‌واو كردووه و له (1ى 4ى 2015) هیچ بڕه پارەیه‌كى وه‌رنه‌گرتووه، كه ده‌بوو تا (1ى 1ى 2018) بڕه پاره‌كه‌ى بۆ خەرج بکرایە. . وتیشى، ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بڕه پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه هه‌زار و په‌نجا خوێندكارن كه سه‌رجه‌میان خوێندنیان ته‌واوكردووه و تا ئێستا ته‌واوى بڕه پاره‌كه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و به‌شێكیان قه‌رزیان كردووه یاخود زه‌وى و ئۆتۆمبیلیان فڕۆشتووه بۆ ته‌واوكردنى خوێندنه‌كه‌یان. . "خوێندكار هه‌یه 2000 دۆلار یان 7000 دۆلارى لاى حكومه‌ته ئه‌وه‌ش به‌پێى ئه‌و به‌ش و وڵاتانه‌ى پێشكه‌شیكردوون بۆ خوێندن، ئەمە سه‌ره‌ڕاى ڕاگرتنى 1800 دۆلارى خەرجیاتى مانگانه كه چاره‌نووسى نادیاره، حكومه‌ت تائێستا جار جار ته‌نها كرێى خوێندنه‌كان ده‌دات" كامه‌ران قادر واى وت. . به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زارتى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، نزیكه‌ى 2هه‌زار خوێندكار له به‌رنامه‌ى تواناساى ڕوویان له وڵاتى به‌ریتانیا كردووه بۆ خوێندنى ماسته‌ر و دكتۆرا و 2 هه‌زارى دیكه‌ش چوونه‌ته وڵاتانى ڕۆژئاوا و وڵاتانى عه‌ره‌بى. .