ناس کورد-
زیاتر لە نیوەى مردووانى کۆرۆنا لەرۆژێکدا لەسەر ئاستى پارێزگاکانى عێراق، لەپارێزگاکانى هەرێم تۆمارکراون، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ 37 حاڵەتى مردن بە کۆرۆنا تۆمارکراوە کە 25 یان لەهەرێم بووە و سلێمانى لەریزبەندى یەکەمدایە بە 11 حاڵەت.