گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سلێمانی دووەم نزمترینە’’

ڕێژەی ڕاستەقینەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی عێراق خرایەڕوو

2021.10.27 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێژەی ڕاستەقینەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی عێراق خرایەڕوو

ناس كورد-

سەرۆكی كۆمەڵەی سەربەخۆی عێراقی بۆ توێژینەوە ڕێژەی ڕاستەقینەی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی عێراق ئاشکرا کرد کە پارێزگای سلێمانی دووەم نزمترینی تۆمار کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مونقیز داغیر، سەرۆكی كۆمەڵەی سەربەخۆی عێراقی بۆ توێژینەوە لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (27ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "ڕێژەی بەشداریی ڕاستەقینە بە پشتبەستن بە ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە نەک ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان هەبووە بریتییە لە 35%."

 

دەشڵێت، زۆرترین بەشداری لە پارێزگای دهۆک بووە کە 48% بووە، بەدوایدا سەڵاحەدین و دیالە بە ڕیژەی 45%."

 

مونقیز داغیر ئاشکرای کردووە، "نزمترین ئاستی بەشداری لە بەغدا بووە بەڕێژەی 25%، بەدوایدا پارێزگای سلێمانی دێت بە ڕیژەی 28%."

 

جەختی کردووەتەوە کە "چەندین ژمارە و ڕاستی لەبارەى هەڵبژاردنەکەى ئەمدوایی هەیە و بڵاودەکرێتەوە کاتێک توێژینەوەکە کۆتایی دێت".

No description available.

ئەوە لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان 41% بووە کە لە بەغدا و پارێزگای سلێمانی کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن تۆمارکراوە، لە دهۆکیش زۆرترین.

 

وتیشی، "نزیکەی 10 ملیۆن کەس لە سەرانسەری عێراق دەنگیان داوە"