گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گرانبوونی سوتەمەنی تاوتوێ دەکات

2021.10.27 - 09:18
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گرانبوونی سوتەمەنی تاوتوێ دەکات

ناس کورد-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا تاوتوێی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان و ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی و دۆخی پەتای کۆرۆنا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2021، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەکەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە هەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری ڕێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان (بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەکان)، و پڕۆژەی تایبەت بە هاوبەشیپێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داهاتی کارەبا.

 

دووەم: خستنەڕووی ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و ڕێژەی کوتانی هاووڵاتیان بە ڤاکسین بە تایبەتیش فەرمانبەران و مامۆستایان، لەگەڵ خستنەڕووی بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.

 

سێیەم: خستنەڕووی بابەتی گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە هەرێمی کوردستان و دوا هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروسشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە و هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەم بوارە.