گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەری هەڵكوتانە سەر ناوچەی سەوز

مۆڵەتی خۆپیشاندەرانی حەشد بۆ كۆمسیۆن كۆتاییهات

2021.10.27 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
مۆڵەتی خۆپیشاندەرانی حەشد بۆ كۆمسیۆن كۆتاییهات

ناس كورد-
مۆڵەتی 72 كاتژمێریی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەبارەی ئەنجامە بەدەستهاتووەكان كۆتاییهات بەبێ جێبەجێكردنی داواكەیان، ئەمەش دەرگای لەبەردەمی ئەگەری هەڵكوتانە سەر ناوچەی سەوز كردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد" لە سەرچاوەی جیاجیاوە (27ی تشرینی یەكەمی 2021) لەپاش كۆتاییهاتنی مۆڵەتەكەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە" هەندێك لایەنی سیادی هۆشدارییان داوە لە ئەگەری هەڵكوتانە سەر ناوچەی سەوز چونكە كۆمسیۆن نەچووە ژێرباری دووبارە ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست.

 

زانیارییەكانی "ناس کورد" ئاماژە بەوەش دەكەن، لایەنە ناڕازییەكان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن یەك هەڵوێست نین و زۆربەشیان ناتوانن بە ئاشكرا پشتیوانی لە هەڵكوتانە سەر ناوچەی سەوز بكەن بەتایبەت پاش ئەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ستایشی هەڵبژاردنی كرد و تانەكانیش بایی ئەوە بەڵگەیان لەگەڵدا نییە ببنە هۆی دووبارەكردنەوەی ژماردنەوەی دەنگەكان، هەروەها تا ئێستا تاران هەڵوێستێكی ڕوون و یەكلاكەرەوەی نییە دەربارەی چۆنییەتی مامەڵەكردن لەگەڵ قۆناغی پاش هەڵبژاردنەكان.

 

لایەنە ناڕازییەكان زیاتر لایەنگرانی گروپە چەكدارەكانن لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی فەتح كە كورسییەكانیان لە 47ی خولی ڕابردووەوە دابەزی بۆ 17 كورسی و كەتیبەكانی حیزبوڵڵاش لە یەكەم بەشداریكردنی هەڵبژاردن لە 95 هەزار دەنگ تەنها یەك كورسی مسۆگەركرد.