گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سەرجەم بەنزینخانەكانی ئێران لە كار وەستان

2021.10.26 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
سەرجەم بەنزینخانەكانی ئێران لە كار وەستان

ناس کورد-

 

هێرشێکى ئەلیکترۆنى سەرجەم بەنزینخانەکانى ئێرانى لەکارکردن وەستاند و لەبەشێک لە شارەکانیش دروشمى "خامنەیی كوا بەنزینەكەمان" بەرزکرایەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران بڵاویکردەوە، هێرشەکە بۆ سەر وێستگەکانى بەنزین بووە لەسەرتاسەرى ئێران و لە کاتژمێر 11ی ئەم بەیانییەوە سەرجەم وێستگەکانی سوتەمەنی لە پارێزگا جیاجیاکان وەستاون و خەڵکی ناتوانن بە کارتی سوتەمەنی بەنزین وەربگرن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێرشەکە بۆ سەر سیستەمى دابەشکردنى بەنزین بووە بە کارتى زیرەک و شارەزایانى تەکنیکی توانیویانە کێشەکە چارەسەر بکەن.

 

هێرشەکە بووە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی و سەرەگرتنێکی زۆر لە وێستگەکانی سوتەمەنی، بەرپرسان لە چەند شوێنێک وێستگەکانیان کردووە بە دەرهێڵ (ئۆفلاین) بۆئەوەى شۆفێران بتوانن بە دەستی بەنزین وەربگرن نەک بە کارتی سوتەمەنی.

 

لاى خۆیەوە وەزارەتى نەوتى ئێران رایگەیاند، بەهۆى هێرشەکەوە فرۆشى بەنزین بەپێی کارتى زیرەک پەکیکەوتووە.

 

چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە دەردەکەوێت لەسەر بیلبۆردی شەقامەکانی شاری ئەسفەهان نوسراوە "خامنەیی.. بەنزینەکەی ئێمە لەکوێیە؟"، بەڵام میدیای فەرمی ئێرانی دەڵێت ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانە ساختەن.

 

ئەم ڕووداوە هاوکاتە لەگەڵ دووەمین ساڵیادی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی نرخی بەنزین.

 

هەمیشە ئێران ئەم هێرشانە دەخاتە ئەستۆی ئیسرائیل، تەلئەبیبیش نە ڕەتی دەکاتەوە و نە پشتڕاست، بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە دەڵێن ئاژانسی هەواڵگریی موساد لەپشتییەوەیەتى.