گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک کۆمار و دەسەڵاتى دادوەرى

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى کۆشکى بەغدا لەبارەى ناڕەزاییەکان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن

2021.10.26 - 20:39
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى کۆشکى بەغدا لەبارەى ناڕەزاییەکان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن

ناس کورد-

 

سەرۆک کۆمارى عێراق و دەسەڵاتى دادوەرى و بەشێک لە هێزە سیاسییەکان جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەى ناڕەزایییەکان لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن پێشوازى لێدەکرێت و پێویستە بەپێی یاسا و ئاشتیانە دەرببڕێت و بەدواداچونیان بۆ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە کە لەکۆشکى بەغدا بەڕێوەچوو، بەشداربووان جەختیان کردووەتەوە لەسەر رۆڵى کۆمسیۆن و دەستەى دادوەرى تایبەت بە بەدواداچوونى دۆسیەکە و سوربوون لەسەر سەیرکردنى سەرجەم تانە و سکاڵاکان بەپیشەیی و بێلایەنى و شەفافى.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستى کارى هاوبەش کراوە لەپێناو پێکهێنانى پەرلەمانێک کە رەنگدانەوەى خواستى گەل بێت. لەگەڵ پێکهێنانى حکومەتێکى کارا کە بەرژەوەندى باڵاى وڵات بپارێزێت و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ هاوڵاتییان دابین بکات و هەلى یەکسانیش بڕەخسێنێت.