گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەلال پەرێشان لەبارەى جوێندان لە پەرلەماندا ڕوونکردنەوە دەدات

2021.10.26 - 18:26
App store icon Play store icon Play store icon
جەلال پەرێشان لەبارەى جوێندان لە پەرلەماندا ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

جەلال پەرێشان، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە ئەمڕۆ لە ناو هۆڵی پەرلەماندا جوێنی بە شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری گۆڕان دابێت و دەڵێت، "ئەوە تەربیەتی من نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ئەمڕۆ شایان عەسکەری لە وتەیەکیدا لە پەرلەمان داوای لە پەرلەمان کرد هەوڵ بدات دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان پەلە بکرێت و وتی، "تەنها تاوانی ئەوان ئەوەیە لەو دەڤەرە پارتی نین."

 

ئەو قسەیەی شایان عەسکەری پەرلەمانتارانی پارتی توڕە کرد، دواتر وا بڵاوکرایەوە کە جەلال پەرێشان هاواری کردووە و وتوویەتی "ئەوەی باسی پارتی بکات سواری دەبم."

جەلا پەرێشیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "من مافی خۆمە بەرگریی لە پارتەکەم بکەم، بەڵام ئەوە پەروەردەی من و خێزان و پارتەکەم نییە بەو شێوەیە قسە بکەم، ئەوەی دەوترێت تەنها بوختانە."

 

وتیشی، "من چەند ساڵە لەناو پەرلەمان بە گوڵ پاکترم بە هیچ پەرلەمانتارێک نەوتووە و ئەوە پەروەردەی من نییە."