گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانى باسى ’’گرژییەکانى’’ نێوان پارتى و یەکێتى دەکات

2021.10.26 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى باسى ’’گرژییەکانى’’ نێوان پارتى و یەکێتى دەکات

ناس کورد-

 

نێچیرڤان بارزانى رایگەیاند، گرژییەکانى پارتى و یەکێتى لەبارەى پۆستى سەرۆک کۆمار و پارێزگارى کەرکوکەوە سۆشیال میدیا زیادیکردووە، چونکە هێشتا باسى پۆستەکان نەکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ سێشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان وتى "هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکان بانگهێشتى سەرۆکایەتى هەرێم دەکەین بۆ تاوتوێکردنى پرسی یەکڕیزى کورد لەبەغدا".

 

لەبارەى گرژییەکانى پارتى و یەکێتى لەسەر پۆستەکانى پارێزگارى کەرکوک و سەرۆک کۆمار، نێچیرڤان بارزانى وتى "ئەو گرژییە زیاتر سۆشیال میدیا زیادیکردووە، تا ئێستا نەهاتووین باسى ئەوە بکەین چى پۆستێک بۆ چى لایەنێک دەبێت".

 

وتیشى "پۆستەکان بەپلەى دووەم دێن تا ئێستا گفتوگۆکان نەچووەتە سەر باسکردنى پۆستەکان".

 

لەبارەى نیگەرانى بەشێک لەلایەنە شیعییەکان لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانى وتى "لەنەتیجەدا دەگەنە ڕێککەوتن لەنێوان خۆیان، دەبێت کۆمسیۆنش نیگەرانییەکانیان بڕەوێنێتەوە".