ناس کورد-
باڵیۆزى ئەمەریکا لەعێراق رایگەیاند، وڵاتەکەى سزاى هەموو ئەو گروپانە دەدات کە هێرش دەکەنە سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمەریکا لەعێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماتیۆ تولەر لەمیانەى بەشداریکردنى لە دیدارى مێرى لە هەولێر وتى "بەبێ دەستێوەردانى دەرەکى، عێراقییەکان دەتوانن ئیدارەى وڵاتەکەیان بدەن، واشنتن بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنى عێراق".
جەختیشیکردەوە کە پێویستە تاران دەستوەردان نەکات لە کاروبارى عێراق.