گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’هاوسەرەکەی لە ئۆتۆمبێل فڕێیدایە خوارەوە’’ گیان لەدەستدانی گوڵاڵە لە ڕووداوێکی گوماناویدا

2021.10.26 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
’’هاوسەرەکەی لە ئۆتۆمبێل فڕێیدایە خوارەوە’’ گیان لەدەستدانی گوڵاڵە لە ڕووداوێکی گوماناویدا

ناس کورد-

 ژنێکی خەڵکی پیرانشار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوای دوو هەفتە لە کەوتنەخوارەوەی لە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستدا، ڕێکخراوێکی مرۆییش گومان لەسەر ڕووداوەکە دروست دەکات و دەڵێت، پێدەچێت لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە ئۆتۆمبێلەکە فڕێدرابێتە خوارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، نزیکەی  دوو هەفتە لەمەوبەر لە ئەردەبیل ژنێکی تەمەن 34 ساڵ بەناوی گوڵاڵە دەهار لە ئۆتۆمبێلی هاوسەرەکەی کەوتووەتەخوارەوە و دوای دوو هەفتە مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی دەهار، "گوڵالە دەهار لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لەنێو ئۆتۆمبێل کە لەکاتی ڕۆشتن بووە فڕێدراوەتە خوارەوە و ملی شکاوە و تووشی مەرگی مێشکی بووە." 

 

هاوکات یەکێک لە براکانی هاوسەرەکەی کوشتنی گوڵاڵەی لەلایەن براکەیەوە ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "گوڵاڵە بەهۆی ئەوەی کە دەرگاکەی جوان دانەخستووە بەربووەتەوە”.

 

لە بەرامبەردا یەکێک لە خۆشکەکانی گوڵاڵە بە هەنگاوی وتووە،  “خۆشکەکەم پێشتریش کە چەند جار لەگەڵ مێردەکەی بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر چوبوو بۆ چەند شاری دیکەش بە ئێمەی وتووە کە هاوسەرەکەی هەڕەشەی کوشتنی لێ کردووە و تەنانەت جارێکیش چەکی لێم ڕاکێشاوە." 

 

گوڵاڵە و هاوسەرەکەی کە کرێنشینی خۆشکی گوڵالە بوون، ناوبراو پشتڕاستی کردووەتەوە کە زۆر جار بینیویەتی کە هاوسەرەکەی بەرانبەر خۆشکەکەی توندوتیژی بەکارهێناوە.

 

خۆشکەکەی گوڵاڵە ئاماژەی بەوەشکردووە، بنەماڵەکەی سکاڵایان لە سەر هاوسەرەکەی گوڵاڵە تۆمار کردووە. 

 

گوڵاڵە مورادی 14 ساڵ لەمەوبەر ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە و دایکی دوو منداڵی 13 و دوو ساڵانە کە منداڵە دوو ساڵانەکە لە ڕۆژی ڕووداوەکە لەگەڵیان بووە.