گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕێواز فایەق: هەموومان دەنگ بە دامەزراندنی یەک کەس بدەین ناتوانین دایبمەزرێنین

2021.10.26 - 13:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێواز فایەق: هەموومان دەنگ بە دامەزراندنی یەک کەس بدەین ناتوانین دایبمەزرێنین

ناس کورد-

ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "هەر هەمووتان دەیزانن، حەقیقەتێک هەیە با خەڵک چەواشە نەکەین، هەر 111 پەرلەمانتارەکەمان دەنگ بدەین بە دامەزراندنی یەک کەس، ناتوانین دایبمەزرێنین."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای 50 ڕۆژ پەرلەمانی کوردستان دەستی بە دانیشتنەکانی کردەوە و یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە پرسی مامۆستایانی وانەبێژ کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر شەقامن و داوای دامەزراندن دەکەن.

 

بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیری پەروەردە و دارایی و چەند وەزیرێکی دیکە لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ قسەکردن لەسەر داواکاریی مامۆستایانی وانەبێژ، کۆبوونەوەی پەرلەمان گرژیی تێکەوت و دانیشتنەکە ڕاگیرا.

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی پەیڕەو ئەوان تەنها ئەوەندە دەسەڵاتیان هەیە کە بابەتەکە بخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنەوە و بە دەنگی هەر 111 پەرلەمانتارەکە ناتوانن فەرمانبەرێک دابمەزرێنن.

 

وتیشی، "چونکە دەسەڵاتەکانی پەرلەمان بریتییە لە یاسادانان و چاودێریکردن."