گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان گرژی تێکەوت و ڕاگیرا

2021.10.26 - 12:56
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان گرژی تێکەوت و ڕاگیرا

ناس کورد-

بەهۆی ئامادەنەبوونی وەزیری پەروەردە و دارایی و چەند وەزیرێکی دیکە لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ قسەکردن لەسەر داواکاریی مامۆستایانی وانەبێژ، کۆبوونەوەی پەرلەمان گرژیی تێکەوت و دانیشتنەکە ڕاگیرا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021، دوای 50 ڕۆژ پەرلەمانی کوردستان دەستی بە دانیشتنەکانی کردەوە و یەکێک لە بڕگەکانی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە پرسی مامۆستایانی وانەبێژ کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر شەقامن و داوای دامەزراندن دەکەن. 

 

لە دانیشتنەکەدا بەهۆی ئەوەی وەزیری پەروەردە و وەزیرە پەیوەندیدارەکانی بابەتەکە ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون، بەشێک لە پەرلەمانتاران ڕەخنەیان گرت لەوەی وەزیرەکان ئامادە نەبوون. 

 

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەگوێرەی پەیڕەو ئەوان تەنها ئەوەندە دەسەڵاتیان هەیە کە بابەتەکە بخەنە بەرنامەی کاری دانیشتنەوە و بە دەنگی هەر 111 پەرلەمانتارەکە ناتوانن فەرمانبەرێک دابمەزرێنن. 

 

لەو چوارچێوەیەدا بەشێک لە پەرلەمانتاران ڕێگرییان کرد لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕاپۆرتێک لەوبارەیەوە پێشکەش بکات، داوایان کرد پەرلەمان بڕیارێک لە بەرژەوەندیی مامۆستایانی وانەبێژ دەربکات، هەربەوهۆیەوە سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی ڕاگرت.