ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئەو بەنزینخانانەی ئاشکراکرد کە بەنزینەکەی بەغدایان هەیە و دەڵێت، لیتری بەرامبەر 690 دینارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی (سێشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "ئه‌مڕۆ به‌نزينى عيراقى له ويستگه‌كانى (مژده ، هاى ماوه‌نتيه‌ن (HM)، هه‌ڵه‌بجه گرووپ) دابه‌ش ده‌كرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " بڕياره ئيواره‌ش بگاته وێستگه‌كانى ئازادى و سلێمانى نوێ و ليترێك 690 ديناره."
دوێنێ دووشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2021، بڕێک لەو بەنزینە گەیشتە سلێمانی و وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتووەوە ڕۆژانە یەک ملیۆن و 80 هەزار لیتر دەگاتە هەرێم.