گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران هەڵگیرا و هەرئێستا گەشت بکە

2021.10.25 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران هەڵگیرا و هەرئێستا گەشت بکە

ناس کورد-

ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، ئێستا هاوڵاتیانی ئێرانی و عێراقی دەتوانن لە ڕێگەی ئاسمانییەوە بەبێ ڤیزا سەردانی یەکتر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەسجیدی لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (25ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "بە هاوڵاتیانی بەڕێزی عێراقی دەڵێین کە ئەمڕۆ دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و بە پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی دروستی پزیشکی لەڕیگەی ئاسمانەوە بەرەو ئێران گەشت بکەن."

 

بە پێچەوانەشەوە، وەک مەسجیدی دەڵێت، "هاوڵاتیانی ئێرانیش دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزای و بە بوونی پاسپۆرتی دروست و بڕوانامەی پزیشکی سەردانی عێراق بکەن."