ناس کورد-
سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى رایگەیاند، بەكارھێنانی موڵكی گشتی بۆ ریكلامی بازرگانی ڕێگەپێدراو نییە و بەزیادەڕەوی دادەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى لەراگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە ئاگاداری سەرجەم خاوەن پێشانگا و خاوەن كارگە و كاسبكاران بەگشتی دەكات، كەبەكارھینانی دیواری راگرەكان و دیواری گۆرستان و دیواری قوتابخانە و زانكۆكان، دیواری مزگەوت و كەنیسەكان، دیواری فەرمانگاكانی حكومەت بەكارنەھێنن بۆ نوسینی ناونیشانی خۆیان و ریكلام كردن بۆ كاڵاكانیان.
جەختیشیکردووەتەوە، ئەو كارە رێگە پێدراو نییە و كاری یاساییان بەرامبەر دەكرێت.