گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزیری دارایی هۆیەک بۆ دواکەوتنی مووچە دەخاتەڕوو

2021.10.25 - 14:09
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دارایی هۆیەک بۆ دواکەوتنی مووچە دەخاتەڕوو

ناس کورد- 

وەزارەتی دارایی هەرێم باس لە کێشەی دواکەوتنی مووچەی بەشێک لە فەرمانگەکان دەکات بەهۆی نەگەڕانەوەی داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە لەکاتی خۆیدا، دەشڵێت، هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 25ی 2021ی تشرینی یەکەمی 2021) لە دیوانی وەزارەت، ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەكانی باجەكان و خانوبەری میری سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆبووەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی دارایی، لەسەرەتایی كۆبوونەوەكە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی لە كێشەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كرد كە وەكو پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە ئەوەش بۆتە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە( پارەی نەختێنە) ئەوەش وایكردووە هەندێك لە فەرمانگەكان موچەكانیان درەنگتر وەربگرن." 

 

ئەوەش هاتووە، وەزیری دارایی ڕاشیگەیاندووە، "هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە لە هەمان كاتدا دەبێت فەرمانبەر بزانێت ئەركی خۆی لە خزمەتكردنی وڵات و نەتەوەكەی چییە."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، د. كەمال تەیب، بەڕێوبەری گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری باسی لە جیاوازی كۆكردنەوەی باج و داهات لە نێوان پارێزگاكان كرد و ئاماژەشی بەوە كرد دەبێت هەموو فەرمانبەرێك پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەتەكەی بێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە كۆتایشدا، بە میكانیزمێكی نوێ و هەڵگرتنی گیرگرفتەكان باس لە كۆكردنەوەی باج و داهات كرا تاوەكو چیتر لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كێشەی سیولە نەمێنێت.



زیاتر بخوێنەرەوە: خشتەی مووچەی سبەینێ ڕاگەیەنرا