گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نۆ بڕیار لە لیژنەى باڵاى کۆرۆناوە

بەستنى ماسک و وەرگرتنى ڤاکسین دەکرێتە ناچارى

2021.10.25 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
بەستنى ماسک و وەرگرتنى ڤاکسین دەکرێتە ناچارى

ناس کورد-

 

لیژنەى باڵاى روبەڕووبونەوەى کۆرۆنا لەهەرێم چەند بڕیارێکى دەرکرد، لەناویاندا ناچاکردنى هاوڵاتیان بەبەستنى ماسک لە شوێنە داخراوەکان، پابەندکردنى فەرمانبەران بەوەرگرتنى ڤاکسین لەماوەى دوو مانگدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەستنی ماسک بۆ هاوڵاتییان لە شوێنە داخراوەکان، دەبێتە ناچاری.ھەموو فەرمانبەران لەماوەی دوو مانگدا ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

 

وتیشى هەروەها ھەموو ئەوانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن، پێویستە کارتی ڤاکسینیان ھەبێت. مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان، هه‌روه‌ها ئەو قوتابیانەی کە تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵەوەیە، دەبێت تا 1-12-2021 ڤاکسینیان وەربگرێت.

 

 جوتیار عادل باسى لەوەشکرد،  دایکان و باوکان دەتوانن تا 31-10-2021 بڕیار بدەن کە منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە یان بەشێوەی ئۆنلاین بخوێنن.

 

بڕیاره‌كانی لیژنه‌كه‌:

 

- پرۆسه‌ی خوێندن راناگیرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، به‌ قوتابخانه‌ و زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌ مه‌رجی ماسك به‌ستن، كه‌ ناچارییه‌ و ده‌بێت هه‌مووان ده‌مامك به‌كاربهێنن.

 

- تاكو 1 ی 1ی 2022 ده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت ڤاكسین وه‌ربگرن و كارتی ڤاكسینیان بۆ بكرێت و ناچارییه‌، هه‌ر كه‌سێكیش پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێتبه‌ر.

 

- قوتابیان و خوێندكاران له‌ 18 ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن و ناچارییه‌.

 

- كارمه‌ندان و خاوه‌نكاران له‌ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن.

 

- مامۆستایان له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و قوتابیان و خوێندكاران، پێویسته‌ تا 1ی 12ی 2021 ڤاكسین وه‌ربگرن.

 

- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادرێت به‌ گردبوونه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

 

- دانانی پرسه‌ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ هه‌بووه‌ و دانانی پرسه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ نادرێت.

 

- له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیری په‌روه‌رده‌، خانه‌واده‌ی قوتابیان و خوێندكاران سه‌رپشك ده‌كرێن تا 31ی 10ی 2021، له‌وه‌ی كه‌ منداڵه‌كانیان به‌ ئۆنلاین بخوێنن یان له‌ پۆله‌كانی خوێندن ئاماده‌ بن.

 

- بنكه‌كانی پێدانی ڤاكسین بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان زیاد ده‌كرێن.