گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەپێنجوێن دەستگیرکران

دوو کەس دواى دزینى ئۆتۆمبێلێک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون

2021.10.25 - 13:38
App store icon Play store icon Play store icon
دوو کەس دواى دزینى ئۆتۆمبێلێک تووشى رووداوى هاتوچۆ بوون

ناس کورد-

 

پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكان دزیبوو، دواتر لەژێر كاریگەری ماددە كحولییەكاندا توشی ڕوداوی هاتوچۆ ببوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی پێنجوێن ئاگاداركرایەوە لەڕوداوی دزینی ئۆتۆمبێلێك، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیسی پێنجوێن گەران و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردو توانرا لەکاتی دانانی بازگەیەكدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا كە دزیبوویان و بەنیاز بوون بیھێننە ناوشاری سلێمانی و ساغی بكەنەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ش ، ك ، م تەمەن 23 ساڵ و د.ب.م تەمەن 24 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، تۆمەتباران لەدوای دزینی ئۆتۆمبێلەكەو لەژێر كاریگەری ماددە كحولییەكاندا توشی ڕوداوی هاتوچۆ ببوون.