گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەى نوێ: سامانە سروشتییەکان نوسراوى لێمان وەرنەگرت بۆ هاوردەکردنى بەنزین

2021.10.25 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
نەوەى نوێ: سامانە سروشتییەکان نوسراوى لێمان وەرنەگرت بۆ هاوردەکردنى بەنزین

ناس کورد-

 

وتەبێژى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، وەزارەتى سامانە سروشتییەکان نوسراوى لێیان وەرنەگرتووە بۆ هاوردەکردنى بەنزین، لەکاتێکدا حکومەت جەختدەکاتەوە هەر کەس بەنزینى 500 دینارى هاوردە بکات لەباج و گومرگ دەبەخشرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هیمداد شاهین وتەبێژى جوڵانەوەکە ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئامادە نەبوو نووسراومان لێوەربگرێت بۆ هێنانی بەنزین".

 

تا ئێستا وەزارەتى سامانە سروشتییەکان هیچ قسەیەکى لەو بارەیەوە نەکردووە، بەڵام جوتیار عادل وتەبێژى حکومەت رۆژى یەکشەممە جەختیکردەوە هەر بازرگانێک بەنزین هاوردە بکات و بە نرخى 500 دینار بۆ هەر لیترێک بیفرشێت لە باج و گومرگ دەبەخشرێت.

 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ رۆژى شەممە "تەحەدا" ى حکومەتى کرد کە ئەگەر رێگەى پێبدەن 10 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە بکات، بەنرخى 475 دینار بۆ هەر لیترێک دەیفرۆشێت، لەکاتێکدا نرخى بەنزین لەهەرێم ئێستا لەدۆلارێک نزیکبووەتەوە.  

  

دواى ئەو داوایە، عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند حکومەت رەزامەندیداوە شاسوار عەبدولواحید ئەو بڕە بەنزینە هاوردە بکات. دواتریش رۆژى یەکشەممە نەوەى نوێ ڕایگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی کردووە "کە فەرمی ڕێبدەن بەنزین و سوتەمەنی بێتە هەرێم بەبێ ئەوەی هیچ باج و سەرانە و پارەیان لێ بسەندرێت بۆ کۆمپانیا حیزبییەکان و ڕێبدەن نرخی سوتەمەنی و بەنزین دابەزێت."